بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا لە سەفەر بۆ مەریوان ڕایگەیاند: بە دڵنیاییەوە بە چالاک بوونەوەی ناوچەی ئازادی بازرگانی بانە و مەریوان کە ئەساسنامەکەی لە دەوڵەت پەسەند کراوە ، گۆڕانکارییەکی گەورە لە ناوچەکە ڕوو دەدات.
ناوبراو ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی کابینەی دەوڵەت، پرسی کردنەوەی بازاڕچە سنوورییەکانمان هێنایە ئاراوە کە سەرۆک کۆماریش لەسەر زەروورەتی سەرەنج بە بژێوی سنوورنشینان جەختی کرد.
Your Comment